ئابووری
پێناسە گومرگییەكانی ئەمەریكا نرخی زێڕی بەرزكردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دوێنێ پێش داخستنی بازاڕەكان جارێكیتر نرخی زێڕ بەرزبوونەوەی تۆمار كرد و شارەزایانیش هۆكارەكەی بۆ كەوتنەبواری جێبەجێكردنی پێناسە گورمرگییەكانی ئەمەریكا بەسەر هەندێك لە هاوبەشە بازرگانەكانیدا دەگێڕنەوە.
رۆژی هەینی لە كاتی داخستنی بازاڕەكاندا نرخی یەك ئۆنسە زێڕ بەرزبووەوە بۆ 3,397 دۆلار، ئەوەش لە كاتێكدا كە رۆژی دوو شەممەی رابردوو لە كاتی كردنەوەی بازاڕدا نرخی یەك ئۆنسە 3,340 دۆلار بوو.
پێشڕەو محەمەد، شارەزای بازاڕە داراییەكان بە مەودا میدیای راگەیاند"هۆكاری ئەو بەرزبوونەوەیەی نرخی زێڕ بە پلەی یەكەم بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە رۆژی پێنج شەممە سەپاندنی باج لەلایەن ئەمەریكاوە بەسەر هەندێك لە هاوبەشە بازرگانەكانیدا كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە".
وتیشی"ئەگەر لە مانگی داهاتوودا بانكی ناوەندی ئەمەریكا وەك پێشبینی كراوە رێژەی سوود كەمبكاتەوە ئەوا نرخی زێڕ زیاتر بەرزدەبێتەوە".
ئ پ
بیروڕا



