ئابووری

بەغدا داوای زانیاری 800 هەزار مووچەخۆر دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەغدا داوای زانیاری 800 هەزار مووچەخۆر دەکات
مەودا میدیا-

پێگەیەکی عیراقی لە زاری سەرچاوەیەک لە حکومەتی عیراق بڵاویکردەوە کە وەزیری دارایی عیراق داوای داتا و زانیاریی 800 هەزار مووچەخۆری لە شاندی هەرێم کردووە.

سەرچاوەیەک له‌ وه‌زاره‌تی دارایی عیراق به‌ ماڵپه‌ڕی بەغداد ئەلیومی راگه‌یاندووە "کە تەیف سامی داوای داتا و زانیاریی ئەو مووچەخۆرانەی کردووە کە لە چوارچیوەی هەژماری مندا مووچە وەردەگرن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ته‌یف سامی جەختی لەوە کردووەتەوە کە دەبێت داتاکانی هه‌ژماری من بۆ بانکەکانی رەشید و رافیدەین بگوازرێنەوە بەمەبەستی گەڕاندنەوەی مووچە بەپێی میکانیزمە پەسەندکراوەکان".

ئەمە لە کاتێکدایە، به‌پێی دواین ئاماره‌كانی هه‌ژماری من تاوەکو ئێستا زیاتر لە 800 هه‌زار مووچەخۆر خۆیان لە پڕۆژەکە تۆمارکردووە و مانگی رابردووش زیاتر لە 400 هه‌زار فەرمانبەر بەشێوەی دیجیتاڵی موچەکانیان وەرگرتووە.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan