عیراقی

کۆمسیۆن ژمارەی بە لیست و کاندیدەکان دا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆمسیۆن ژمارەی بە لیست و کاندیدەکان دا
مەودا میدیا-

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2025/8/9، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان تیروپشکی بۆ پێدانی ژمارە بە لیست و هاوپەیمانی و کاندیدە سەربەخۆکان ئەنجامدا و  ئاشرایکرد هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان لە وادەی خۆیدا لە 11/11ی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت، 

سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند "داوا لە لایەنەکانی بەشدار لە هەڵبژاردن دەکەن پابەندی رێنماییەکانی کۆمسیۆن بن بۆ ئەوەی هەڵبژاردنێکی پاک بەڕێوەبچێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەشێوەیەکی روون و بێ لایەنانە کاریان کردووە و ئەو ئەرکەی لە ئەستۆیان گرتووە زۆر قورسە،  هەروەها هەر کورسییەک پێویستی بە 100 هەزار دەنگ دەبێت و بەهۆکاری کۆمەڵایەتییش ژمارە 56 یان لە ریزبەندییەکەدا هەڵوەشاندووەتەوە".

ئەمە لە کاتێکدایە، بۆ بەشداریی لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ئەمساڵی عیراق بەپێی داتاکانی کۆمسیۆن، 31 هاوپەیمانی، 38 حزبی سیاسیی و 76 کاندیدی سەربەخۆ تۆمارکراون.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە