ئابووری

بەشەئاردی مانگانە دابەشدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەشەئاردی مانگانە دابەشدەکرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم ئاشکرایکرد دەست بە دابەشكردنی بەشەخۆراکی پێنجەم كراوە و بەشەئاردی حەوتەمیش لەم هەفتەیە دابەش دەکرێت.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیاری دابەشكردنی بەشەئاردی حەوتەمی ئەمساڵی هاوڵاتییان دەچووە و لەم هەفتەیەدا دابەش دەكرێت و گەنمەكە لە كەركوك دەهێنرێت و دەدرێتە ئاشاكەكان، دوای تاقیكردنەوەی ئاردەکەی دواتر بەسەر بریكارەكان دابەش دەكرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەشەخۆراكی پێنجەم لە (برنج سێ كیلۆ، کیلۆیەک شەكر، لیترێک زەیت، 400 گرام دۆشاوی تەماتە، 500 گرام نیسک، لەتکە نۆک، 9 كیلۆ ئارد، لە هەندێك شوێنیش فاسۆلیا) پێکهاتووە".

ئەوەشی خستەڕوو "ماددەكان بەردەستن و بەشەخۆراک بەتەواوی دابەش دەکرێت، هەروەها هەموو مادەكانیش پشكنینیان بۆ دەكرێت، دواتر دابەش دەكرێن، ئاردیش بە هەمان شێوە تاقی دەكرێتەوە ئەوكات دابەش دەكرێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan