عیراقی
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق کۆدەبێتەوە و پرسی مووچە، هەناردەکردنی نەوت و داهاتی ناوخۆیی هەرێم تاوتوێ دەکات.
بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ کاتژمێر 1:00ی دوانیوەڕۆ ئەمجومەنی وەزیرانی عیراق بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی کۆدەبێتەوە دوو کۆنووس کە لەلایەن لیژنەکانی وەزارەتی دارایی و دیوانی چاودێری دارایی عیراق و هەرێم ئامادە کراون گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.
لەئێستادا خاڵی ناکۆکی نێوان هەرێم و بەغدا پرسی داهاتی نا نەوتییەکانە، کە وەزارەتی دارایی عیراق داوای رادەستکردنی 50%ی تەواوی داهاتەکانی ناوخۆی هەرێم دەکات، لە بەرانبەردا حکومەتی هەرێم ئامادەیی خۆی بۆ رادەستکردنەوەی 50%ی داهاتە فیدراڵییەکان دەربڕیوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، وەزیرە کوردەکان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران داوا لە محەممەد شیاع سودانی و تەیف سامی دەکەن، بۆ ئەوەی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج بکات.
ب ح

بیروڕا