ئابووری

بەغدا بەبێ نەوت و داهاتی ناوخۆی هەرێم مووچە نادات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەغدا بەبێ نەوت و داهاتی ناوخۆی هەرێم مووچە نادات
مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد بڕیارە ئەمڕۆ بڕیاری کۆتایی لەبارەی دۆسێیەی نەوت و ئەو رێککەوتنە بدرێت لەگەڵ عیراق کراوە. 

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "بەدڵنیایی خواستی خەڵکی کوردستان رێککەوتنە لەگەڵ عیراق، چونکە حکومەتی هەرێم هیچ بەدیلێکی تری نییە بۆ مووچە و ژیانی خەڵک".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پێیانوانەبێت ئەم دۆخە بەبێ مووچەیی و بەبێ بازاڕی تێدەپەڕێت و خەڵک کاردانەوەی نابێت، بۆیە گرنگە هەم بڕیارە دروستەکە بدرێت و هەم جێبەجێش بکرێت".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەمەش لای سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دارایی عیراق بووەتە بڕیاری کۆتایی کە بەبێ نەوت و داهاتی ناوخۆ مووچە رەوانەی هەرێمی کوردستان ناکرێت".


ب ح
Qaiwan
Qaiwan