عیراقی

ئەمەریكا هەڕەشەی گەورە و جدی لە عیراق دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمەریكا هەڕەشەی گەورە و جدی لە عیراق دەكات

مەودا میدیا-
ماركۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا نامەیەك ئاراستەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق دەكات كە هۆشداری جدی و هەڕەشەی قورسی تێدایە. 

ئاژانسی سۆمەریە نیوزی عیراقی نامەكەی ماركۆ رۆبیۆی بڵاوكردوەتەوەو ئاماژەی بەوەكردووە"وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە رێگەی ئیمەیلەوە نامەیەكی پڕ لە هۆشداری و هەڕەشەی ئاراستەی محەمەد شیاع سودانی‌ كردووە كە ئەگەربێت ‌و یاسای حەشدی شەعبی تێپەڕێت، ئەوا ئەمەریكا كۆتایی بە هەموو هاوكارییەكانی بۆ عیراق دەهێنێت و سزای قورسی ئابوریی بەگشتی ‌و سزای تایبەت‌ و قورسیش بەسەر كەرتی نەوتی عیراقدا دەسەپێنێت". 

رۆبیۆ لە نامەكەیدا بە سودانی وتووە"رەشنوسی یاسای حەشدی شەعبی لەگەڵ سیاسەتی ئەمریكا ناتەبایە، ئەگەر گوێ بەم نیگەرانییە نەدەن، ئەوا ئێمە وەك ئەمەریكا ناچارین پێداچونەوەیەك ئەنجام بدەین ‌و دواجاریش سزای زۆر قورس چاوەڕێتان دەكات كە سەرەكیترینیان سزای ئابورییە".  
لە بەشێكی دیكەی نامەكەی ماركۆ رۆبیۆدا هاتووە"ئێمە ناتوانین پشتگیریی حكومەتێك بكەین كە ئەو میلیشیایانە پارەدار بكات كە لایەنگریی راستەوخۆی ئێرانن، بۆیە ئەم بابەتە هەستیارەو ناتوانین بێدەنگ بین". 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە