ئابووری
زێڕ بە شێوەیەكی بەرچاو دابەزی
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
تەنها لە ماوەی یەك رۆژدا نرخی یەك ئۆنسە زێڕ زیاتر لە 40 دۆلار دابەزی و تا ئێستاش بەردەوامە لە دابەزین
دوێنێ دوو شەممە 11ی ئاب، نرخی یەك ئۆنسە زێڕ بە 3,387 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرا، بەڵام ئەمڕۆ ئەو نرخە دابەزی بۆ 3,344 دۆلار.
پێشڕەو محەمەد، شارەزای بازاڕە داراییەكانی سەبارەت بە دابەزینی لەناكاوی نرخی زێڕ بە مەودا میدیای راگەیاند"هۆكاری ئەو دابەزینەی ئەمڕۆی زێڕ بۆ تەنها پۆستێكی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا دەگەڕێتەوە كە رایگەیاند"پێناسی گومرگی زێڕ ناگرێتەوە".
وتیشی"پێشتر بازرگانان ترسیان لەوە هەبوو كە ئەو پێناسە گورگییانەی كە سەرۆكی ئەمەریكا بەسەر كاڵای هاوردەكراوی وڵاتاندا دەیسەپێنێت زێڕیش بگرێتەوە بە تایبەت ئوسترالیا كە یەكێكە لەو وڵاتانەی ساڵانە رێژەیەكی زۆری زێڕ بەرهەم دەهێنێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"دوای ئەو وتەیەی سەرۆكی ئەمەریكا زێڕ زیاتر بەردەوام دەبێت لە دابەزین بەمەرجێك هیچ پێشهاتێكی نەرێنی و لەناكاوی نێودەوڵەتی نەیەتە ئاراوە".
ئ پ
بیروڕا



