ئابووری

تۆمارکردنی منداڵ لە پسووڵەی خۆراک دەستپێدەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تۆمارکردنی منداڵ لە پسووڵەی خۆراک دەستپێدەکاتەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/8/13، بەرپرسی رێکخستنی پسووڵەی خۆراکی هەولێر ئاشکرایکرد لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە تۆمارکردنی منداڵ ، زیادکردنی تاک، جیابوونەوە و گواستنەوە لە سیستمی ئەلیکترۆنی خۆراک کارا دەکرێت.

رووبار عومەر، بەرپرسی رێکخستنی پسووڵەی خۆراک لە هەولێر رایگەیاند "لە 2025/9/1وە سیستمی خۆراک لە هەموو عیراق کارادەکرێتەوە، هەرکەسێک بە هەر هۆکارێک نەیتوانیوە ناوی تۆماربکات، دەتوانێت هەموو زانیارییەکانی نوێبکاتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بڕیارە دوای کۆتاییهاتنی تۆمارەکە، هەموو خزمەتگوزارەیەکانی فۆرمی خۆراک لە یەکی ئەیلول بکرێنەوە، لە وانەش تۆمارکردنی منداڵ، گواستنەوەی فۆرم یان فۆڕم بۆ خێزانی نوێ".

ئەمە لە کاتێکدایە،  تۆمارکردنی ناوی منداڵی تازە لە دایکبوو، جیابوونەوە، گواستنەوەی فۆڕمی خۆراک لەنێوان پارێزگاکان راگیراوە.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan