ئابووری
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/8/13، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و نەوتی عیراق لە سەر میکانیزمی هەناردەکردنەوەی نەوت رێککەوتن.
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان رایگەیاند "لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عیراق لەسەر میکانیزمی هەناردەکردنەوەی نەوت ڕێککەوتن و کۆنووسی رێککەوتنەکەش لەلایەن 23 کەسایەتی شاندی هەردوولا واژۆ کراوە 17 ئەندامی شاندی وەزارەتی نەوتی عیراق بوون".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "کۆبوونەوەکان لە 7/17 ئەنجامدراون و لەم ماوەیەدا سەردانی تەواوی کێلگەکانی هەرێم کراوە و دوای هەڵسەنگاندنی کێشەکانی هونەری گفتوگویەکی زۆر، لە 8/11 رێککەوتن لە سەرمیکانیزمی هەناردەکردنی نەوتی کێڵگەکانی هەرێم کراوە".
ئەوەشی خستەڕوو بەپێی بەرهەمی رۆژانەی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت، ئەویش دوای ئەوەی 50 هەزار بەرمیل بۆ پێویستی ناوخۆی هەرێم گلدەدرێتەوە، بەرهەمەکەی تر بۆ هەناردەکردن رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ دەکرێت".
باسی لەوەشکرد "هەروەها بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ماوەتەوە حکومەتی فیدراڵ لەگەڵ حکومەتی تورکیا قسە بکات و پرۆسەکە جێبەجێ بکرێت".
ب ح

بیروڕا