ئابووری

رۆژی یەکشەممە هەناردەی نەوت دەستپێدەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رۆژی یەکشەممە هەناردەی نەوت دەستپێدەکاتەوە
مەودا میدیا-

پەرلەمانتارێکی کوردستان ئاشکرایکرد ئەمڕۆ لێکتێگەیشتن لەنێوان وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و وەزارەتی نەوتی عیراق واژۆکرا و رۆژی یەکشەممە هەناردەی نەوت دەستپێدەکاتەوەو ئەگەر رۆژی دووشەممە حکومەتی هەرێم 120 ملیار دیناری ناوخۆ رادەستی بەغدا بکات، مووچەی مانگی شەش دێت.

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "حکومەتی عیراق بۆ بەرەهەمهێنانی هەر بەرمیلێک نەوت 16 دۆلاری بۆ کۆمپانیاکان دیاریکردووە کە دەبێت حکومەتی هەرێم بیدات، ئەم رێککەوتنەش بۆ ماوەی دوو مانگ کراوە، بەڵام ناتوانن بڵێن بۆ هەمیشەییە یان ساڵێک بەردەوام دەبێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دوو هەفتەجارێک وەزارەتی نەوتی عیراق بەدواداچوون بۆ بڕ و ئاستی نەوتی بەرهەمهاتوو دەکات و 50 هەزار بەرمیلی رۆژانە بۆ بەکارهێنانی ناوخۆ دەداتە کۆمپانیای کار و لاناز، دوای دوو مانگ جارێکی تر ئیستیحاقاقی کۆمپانیاکان دیاریی دەکرێتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "رێککەوتن لەسەر داهاتی ناوخۆ 100% لەنێوان هەرێم و بەغدا نەکراوە بەڵام ئەگەر رۆژی یەکشەممە هەناردەی نەوت دەستپێبکاتەوە و حکومەتی هەرێم رۆژی دووشەممە 120 ملیاری داهاتی ناوخۆ رادەستبکات، راستەوخۆ سێشەممە بەغدا مووچەی مانگی شەش رەوانە دەکات".
 
باسی لەوەشکرد "ئەگەر پابەندییەکان لە رادەستکردنی نەوت و 50%ی داهاتی ناوخۆ بە بەغدا بەردەوام بێت مووچەی مانگی حەوتیش رەوانە دەکرێت، هەروەها دوو مانگ دوای هەناردەکردنەوەی نەوت کۆمپانیایەکی بیانی دێت و تێچووی وردی هەر کێڵگەیەکی نەوت دیاری دەکات".

ب ح  
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال