ئابووری

هەفتەی داهاتوو بڕیار لە مووچە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەفتەی داهاتوو بڕیار لە مووچە دەدرێت
مەودا میدیا-

پێگەیەکی عیراقی بڵاویكردەوە، ئەنجومەنی وەزیران لە دانیشتنی یەکشەممەی داهاتوو، بڕیاری خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی حوزەیران دەدات، دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی هەرێم بڕی (120) ملیار دینار لە داهاتە ناوخۆییەکانی رەوانەی بەغدا دەكات

ماڵپەڕی ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم رایگەیاند "دوای رێککەوتنی نێوان وەزارەتی سامانە سرووشتیەکانی هەرێم و وەزارەتی نەوتی عیراق، لەئێستادا نەوتەكە بووەتە پشکی کۆمپانیای سۆمۆ، وادەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن دەمێنێتەوە كە لە ئەستۆی حکومەتی عیراقە بۆ رێککەوتن لەگەڵ تورکیا".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەگەر وەزارەتی دارایی هەرێم بڕی (120)ملیار دینار لە داهاتە ناوخۆییەکان رادەستی بەغدا بکات، دوای ئەوە ئەنجومەنی وەزیران لە دانیشتنی رۆژی یەکشەممەدا بڕیار دەدات و راستەوخۆ مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی شەش خەرج دەکرێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال