ئابووری
لقی بانکە فیدراڵییەکان لە هەرێم دەکرێنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئه‌ندامێكی پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد بۆ سوودمه‌ندبوونی مووچه‌خۆران و هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان له قه‌رز و پێشینەکانی عیراق، كار بۆ كردنه‌وه‌ی لقی بانكه فیدراڵییه‌كان و دامه‌زراندنی بانكێكی نیشتمانیی تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.
د.نه‌رمین مه‌عروف، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند "هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامە بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت مووچه‌خۆران، هاوشێوه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كانی تری عیراق لە قه‌رز و پێشینەکان سوودمەندبن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هه‌وڵدراوه بۆ كردنه‌وه‌ی لقی هه‌ردوو بانكی ره‌شید و رافیده‌ین له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به كردنه‌وه‌ی لقی ئه‌و دوو بانكه و به‌بانكیكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، مووچه‌خۆران ده‌توانن داوای قه‌رز و پێشینه‌كان بكه‌ن".
ئەوەشی خستەڕوو "حكومه‌تی هه‌رێم دەیەوێت بانكێكی بازرگانیی به‌ناوی (نیشتمان) دابمه‌زرێنێت، وه‌ك بانكێكی حكومی، به كردنه‌وه‌ی ئه‌و بانكه، كه ئێستا له قۆناغی ئاماده‌كاریدایه، هاوشێوه‌ی بانكه بازرگانییه فیدراڵییه‌كان ده‌توانێت قه‌رز و پێشینه بدات به هاوڵاتییان".
ب ح

بیروڕا