ئابووری
هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی شەش خەرج دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دوای رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت لەرێی سۆمۆوە، مووچەخۆران لە چاوەڕوانی وەرگرتنی مووچەی مانگەکانی (شەش و حەوت)دان ئەندامێکی پەرلەمانی عیراقیش ئاشکرایکرد کە هەفتەی داهاتوو بەغدا مووچە رەوانە دەکات.
شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند "ئەگەر پێش کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق رێککەوتن لەسەر داهاتی نانەوتی بکرێت، ئەوا کۆتایی هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی شەش رەوانە دەکرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد " لە ئێستادا بەغدا رازی نییە بە رادەستکردنی 120 ملیاری داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بەڵکو داوای اهاتی کارەبا و ئاویش لە حکومەتی هەرێم دەکات".
ب ح

بیروڕا