عیراقی
فوئاد حسێن: رادەستکردنی نەوت چارەسەرێکی کاتییە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزیری دەرەوەی عیراق ئاشکرایکرد بەپێی دەستوور هەموو کارەکان بەشێوەی فیدراڵی بەڕێوەدەبرێن، بەڵام یاسا بەرکارەکان لە عیراق کۆنن و لەچوارچێوەی دەستووردا هەموارنەکراونەتەوە.
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق رایگەیاند "بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا پێویستە یاسای نوێی نەوت و غاز دەربکرێت، ئەنجومەنی فیدراڵ و ئەنجومەنی فیدراڵی گومرگی دابمەزرێن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پێویستە لە بودجەی ساڵی 2026دا حکومەتی عیراق پابەندبێت بە ناردنی پشکی هەرێم و دەستوەردان لە چۆنییەتی خەرجکردنی ئەو بودجەیەدا نەکات".
ئەوەشسی خستەڕوو "نابێت حکومەتی عیراقی دەستوەردان لەکاروباری ناوخۆیی هەرێم بکات چونکە پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان دوو دامەزراوەی دەستوریین و ئەرکی دابەشکردنی بودجەیان لەئەستۆیە".
ب ح

بیروڕا