ئابووری
جوتیاران داواده‌كه‌ن حكومه‌ت بازاڕیان بۆ بكاته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
جوتیارێكى نمونه‌یی داوا ده‌كات حكومه‌تى هه‌رێم بازاڕ بكاته‌وه بۆ ساغبوونه‌وه‌ى به‌رهه‌مى ته‌ماته كه ملیۆن ته‌ن ده‌بێت و پاره ناكات له‌ناوخۆى هه‌رێم.
خه‌سره‌و جاف، جوتیارى نمونه‌یی به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌رهه‌مى ته‌ماته‌ى هه‌رێم به ملیۆن ته‌ن ده‌بێت، ته‌نها ته‌ماته‌ى شاره‌زوور و پێنجوێن سه‌دان هه‌زار ته‌ن ده‌بێت".
وتیشى "ئه‌وه‌نده زۆره رۆژانه به ده‌یان بارهه‌ڵگر ته‌ماته ده‌برێته عه‌لوه‌ى سلێمانى، ئه‌مه جگه له عه‌لوه‌ى هه‌ڵه‌بجه و سه‌یدسادق، به‌هۆى ئه‌وه‌ى بازاڕ نییه بۆ ساغبوونه‌وه ته‌ماته‌كه‌ش پاره ناكات".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "پێویسته حكومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تى به‌غدا رێبكه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ى هاورده‌ى ته‌ماته له عیراقه‌وه رابگیرێت و ته‌نها ته‌ماته‌ى ناوخۆى هه‌رێم ساغبكرێته‌وه تا جوتیاران زیان نه‌كه‌ن".
ع
بیروڕا

