ئابووری
هه‌ر بازرگانێك كارى مه‌ترسیدار بكات مۆڵه‌ته‌كه‌ى لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بارزگانیی هه‌رێم رایگه‌یاند، هه‌ر بازرگانێگ سه‌رپێچى بكات و كارى نایاسایی بكات كه مه‌ترسیداربێت، مۆڵه‌تى بازرگانیی لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هاورده‌كردنى خۆراك و كه‌لوپه‌ل له لایه‌ن بازرگانان و كۆمپانیاكان، به‌پێى مه‌رج و رێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى بازرگانیی و ناوخۆ ده‌بێت".
وتیشى "ئه‌و خۆراك و مه‌وادانه‌ى له مه‌رزه‌كانه‌وه هاورده‌ده‌كرێن، له لایه‌ن كوالێتیی كۆنترۆڵ پشكنینیان بۆ ده‌كرێت و هه‌ر خۆراكێك نه‌شیاو و نا كوالێتیی بوو رێگریی لێ ده‌كرێت بچێته ناو خاكى هه‌رێم، ساڵانه‌ش به هه‌زاران ته‌ن خۆراك رێگریی لێ ده‌كرێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "هه‌ر بازرگان و شوێنێك پابه‌ندیی مه‌رج و رێنماییه‌كانى بازرگانیی نه‌بێت، رووبه‌ڕووى یاسا ده‌كرێته‌وه و سزاده‌درێت و غه‌رامه ده‌كرێت، بازرگانێكیش كارى گه‌وره‌ى مه‌ترسیدار بكات مۆڵه‌ته‌كه‌ى لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكى له‌و جۆره نه‌بووه".
ع
بیروڕا

