ئابووری
ِشاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: مووچه‌ى مانگه‌كانى شه‌ش و حه‌وت نافه‌وتێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند، مووچه‌ى مانگه‌كانى شه‌ش و حه‌وت نافه‌وتێت و هه‌فته‌ى داهاتوو پاره‌ى مووچه ره‌وانه ده‌كرێت.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا، جێگری دووه‌می سه‌رۆكی پەرلەمانی عیراق له پشكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان رایگه‌یاند "كێشه‌ی نه‌وت و داهاتی نانه‌وتی چاره‌سه‌ركراوه و هه‌فته‌ی داهاتوو به‌هه‌نارده‌كردنی نه‌وت راسته‌وخۆ مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه ده‌كرێت".
باسی لەوەشکرد "هیچ مووچه‌یه‌ك نافه‌وتێت و مووچه‌ی مانگه‌كانی شەش و حەوتیش ره‌وانه ده‌كرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "كێشه له‌داهاته نانه‌وتیه‌كان بوو، ئه‌ویش چاره‌سه‌ركراوه و ئه‌م چه‌ند رۆژه گه‌یشتونه‌ته چاره‌سه‌ری كۆتایی بۆئه‌و بابه‌ته، له‌بواری داهاتی نانه‌وتیدا، حكومه‌تی هه‌رێم ئاسانكاری زۆری كردووه، ئه‌ویش به‌پێی یاسای ئیداره‌ی داراییه كه نیوه‌ی داهاته‌كه‌ی خه‌رجبكات، هه‌ربۆیه هه‌فته‌ی داهاتوو كۆمه‌ڵێك كرانه‌وه به‌ڕوی مووچه و نه‌وت رووده‌دات".
ع
بیروڕا

