عیراقی

لەمساڵدا 34 هەزار هاوسەر جیابوونەتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەمساڵدا 34 هەزار هاوسەر جیابوونەتەوە
مەودا میدیا-

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق ئاماری شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵی سەبارەت بە حاڵەتەکانی هاوسەرگیری و جیابوونەوەی خێزانی بڵاوکردەوە.

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق رایگەیاند " لەمساڵدا زیاتر لە 34 هەزار خێزان لەسەر ئاستی 15 پارێزگا جیابوونەتەوە و زۆرترین حاڵەتی جیابوونەوەش لە دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغدا تۆمارکراوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "171 هەزار و 845 کەس هاوسەرگیریان کردووە کە بەرزترین رێژەی هاوسەرگیری لە مانگی شوبات تۆمارکراوە، کە بەرێژەی 18,3% بووە".

ئەوەشی خستەڕوو "کەمترین حاڵەتی هاوسەرگیری  لە موسەننا تۆمارکراوە کە لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا تەنها 2% حاڵەتی هاوسەرگیری هەبووە".

ب ح

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال