ئابووری
یه‌ده‌گى ئاوى عیراق له مه‌ترسیدایه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌رچاوه ئاوییه‌كانى عیراق رایگه‌یاند، یه‌ده‌گى ئاو له عیراق له مه‌ترسیداره‌و بۆ ئاستێكى زۆر كه‌م دابه‌زیووه.
تەها مەحاوی، بەڕێوەبەری سەرچاوە ئاوییەکانی عیراق رایگەیاند "عیراق رووبەڕووی ئاستەنگی دەبێتەوە لە دابینکردن و دەستەبەرکردنی ئاودا، چونکە وڵاتێکە ئاوەکەی تێدەڕژێت، نەک سەرچاوەی ئاوەکە بێت، واتە عیراق پشت بە بەردانەوەی ئاو لە وڵاتانی دراوسێیەوە دەبەستێت".
وتیشی "کاری لەپیشینەی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو لە ئەمساڵدا، دابینکردنی ئاوی خواردنەوەیە، یان ئاوی ماڵان، بەڵام بڕێکی کەمی دەدرێت بە پرۆژەکانی ئاودێری و کشتوکاڵ کردن، بەدیاریکراوی باخەکانی میوە".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "کۆی گشتی یەدەگی ئاوی عیراق تەنها 8%ە، رووبەڕووی ئاڵنگاری گەورە بووینەتەوە و کاری لەپێشینەی ئەمساڵمان تەنها دابینکردنی ئاوی خواردنەوەیە".
ع
بیروڕا


