ئابووری
راوێژكارى سودانى له‌باره‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى دۆلار دڵنیایی دا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به دینارى عیراقى به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆماركردووه، راوێژكارى ئابوورى سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراقیش دڵنیایی ده‌دات.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د، راوێژكارى ئابوورى محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هیچ هۆكارێك و كێشه‌یه‌ك نییه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به دینارى عیراقى".
وتیشى "هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وام بۆ دابه‌زینى نرخى دۆلار بۆ نزیكى نرخى فه‌رمى كه بانكى ناوه‌ندیی عیراق دیاریكردووه، به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار له چه‌ند رۆژى رابردوو شتێكى نائاسایی بوو، ئه‌و هه‌وڵه هیچ بنه‌مایه‌ك و هیچ ئه‌نجامێكیان نابێت".
باسى له‌وه‌شكرد "رێكاره‌كانى بانكى ناوه‌ندیی وه‌ك خۆیان جێبه‌جێده‌كرێن و هه‌موو هه‌وڵێك هه‌یه بۆ رێگریكردن له سپیكردنه‌وه‌ى پاره، بۆیه هیچ هۆكارێك نییه له به‌رزبوونه‌وه‌ى دۆلار و بازاڕ سه‌قامگیره".
ع
بیروڕا



