ئابووری
به‌شێكى كاره‌كانى ئاوى گۆپته‌په - چه‌مچه‌ماڵ ته‌واوبووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆى هه‌رێم رایگه‌یاند، به‌شێكى كاره‌كانى ئاوى گۆپته‌په - چه‌مچه‌ماڵ ته‌واوبووه و كاركردنیش به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوڕۆی هەرێمی کوردستان به مه‌ودا میدیاى رایگەیاند "کارکردن لە تەواوی بەشەکانی پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ بەردوامە".
وتیشى "ئەگەر کێشەی خه‌رجكردنى پاره‌ى بۆ دروست نەبێت پرۆژه‌كه له چه‌ند مانگێكى تر ته‌واو ده‌كرێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "له ئێستادا پرۆژه‌كه له %12ى كاره‌كانى ته‌واوبووه و كاركردنیش تیایدا به‌رده‌وامه".
ع
بیروڕا


