ئابووری
جوتیارانى هه‌رێم بێ هیوابوون
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
دواى نزیكه‌ى دوو مانگ له وه‌رگرتنى گه‌نمى جوتیارانى هه‌رێمى كوردستان، تا ئێستا به‌غدا هیچ بڕه پاره‌یه‌كى نه‌ناردووه.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگەیاند "تا ئێستا به‌غدا هیچ بڕه پاره‌یه‌كى گه‌نمى جوتیارانى بۆ ساڵى 2025 نه‌ناردووه".
وتیشى "له ماوه‌ى رابردوو چه‌ندینجار داوامان له‌وه‌زاره‌تى بازرگانیی عیراق كردووه بۆ ئه‌وه‌ى پاره‌ى گه‌نم ره‌وانه بكرێت، به‌ڵام تا ئێستا به‌غدا ئاگادارى نه‌كردوینه‌ته‌وه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئه‌مساڵ 386 هه‌زار ته‌ن گه‌نم له جوتیاران وه‌رگیراوه و پاره‌كه‌شى زیاتر له 300 ملیار دیناره".
ع
بیروڕا



