عیراقی
یاسای حەشدی شەعبی لە پەرلەمان کشایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای هۆشدارییەکانی ئەمەریکا و ئەگەری سەپاندنی سزای دارایی و هێرشی سەبازیی بۆ سەر عیراق چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان پڕۆژە یاسای دەستەی حەشدی شەعبیییان لە پەرلەمان کشاندەوە.
کەناڵی ئەلڕەشید بڵاویکردەوە "چوارچێوەی هەماهەنگی پاشەکشەی کردووە لە تێپەڕاندنی یاسای حەشدى شەعبی لە پەرلەمان و پڕۆژەكەی لە پەرلەمان کشاندووەتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دابەشبوونی ناوخۆیی لە نێوان هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی دروست بووە کە ئەگەر پڕۆژە یاسای حەشدى شەعبی پەسەند بکرێت، واشنتۆن هەڕەشەکانی خۆی جێبەجێ دەکات".
لای خۆیەوە سەرکردەیەکی حزبی دەعوەی ئیسلامی رایگەیاند "هەرچەندە پرۆژە کشاندرایەوە، بەڵام ئەوان لەگەڵ تێپەڕاندنی پڕۆژە یاساکەدا بوون، ئێستاش هەرکاتێک پڕۆژەکە دووبارە پێشکەشی پەرلەمان بکرێتەوە و بخرێتە کارنامەی کۆبوونەوە پشتگیری دەکەن و دەنگی پێدەدەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بڕیاری کشاندنەوەی پرۆژە یاسای دەستەی حەشدی شەعبی لە پەرلەمان، هیچ پەیوەندییەکی بە هەڕەشە و هیچ فشارێکی دەرەکییەوە نەبووە".
ب ح

بیروڕا