عیراقی

پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە


مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینییەكانی دەستەی كەشناسیی عیراق لە چەند رۆژی داهاتوودا پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و هەندێك كاتیش لە هەندێك ناوچە خۆڵبارین دەبێت. 

دەستەی كەشناسیی عیراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوەدەكات"رۆژی شەممە پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور بەروارد بە باشوور زیاتر بەرزدەبنەوە". 

دەشڵێت"رۆژی شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی بایەكی باكووری رۆژئاوای سووك تاوەكو خێرایی هاوسەنگ، كە زیاتر لە هەردوو ناوچەی ناوەڕاست و باشوور چالاك دەبێت و دەبێتە هۆكاری درووستبوونی خۆڵبارینێكی سووك". 

هەر بەپێی پێشبینییەكانی دەستەكە، پلەی گەرما بۆ رۆژی شەممە لە دهۆك 41 پلە، سلێمانی و هەولێر و ئەنبار 43 پلە، بەغداد و نەینەوا و كەركوك و واست و بابل و دیوانیە 45 پلە، سەڵاحەدین و دیالە و كەربەلا و نەجەف و موسەننا 47 پلە، بەسڕە و میسانیش 48 پلەی سیلیزی دەبێت، بەڵام بۆ رۆژی سێشەممە پلەی گەرما لە هەردوو ناوچەی ناوەڕاست و باشووری عیراق دادەبەزێت و لە باكووری  وڵاتیش بە جێگیریی دەمێنێتەوە".
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan