ئابووری
نرخی نەوت تادێت زیاتر دادەبەزێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
رۆژی هەینی لە كاتی داخستنی بازاڕەكاندا نرخی نەوتی برێنتی دەریای باكوور، 50 سەنت دابەزی و بەرمیلێكی بە 68 دۆلار و 12 سەنت و نرخی نەوتی سووكی تەكساسی ئەمریكاش 59 سەنت دابەزی و بە 64 دۆلار و یەك سەنت مامەڵەیان پێوەكرا.
بەپێی وتەی هەندێك لە شارەزایانی ئەو بوارە"لەكاتێكدا ئێستا خواست لەسەر بەكارهێنانی نەوت روو لە كەمبوونەوەیە، كەچی بەرهەمهێنەرانی نەوت، پلانی بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتیان هەیە، ئەمەش یەكێكە لە هۆكارەكانی زیاتر دابەزینی نرخەكەی".
لەلایەكی دیكەشەوە، سەپاندنی پێناسە گومركییەكان لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لەسەر هاوبەشە بازرگانییەكانی، بووەتە یەكێكیتر لەو هۆكارانەی كە وایكردووە خواست لەسەر بەكارهێنانی نەوت كەمببێتەوە.
ئ پ
بیروڕا



