ئابووری
زێڕ هێندە بەرزە لە كڕین نایەت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
رۆژی هەینی لە كاتی داخستنی بازاڕەكاندا نرخی زێڕ جارێكیتر بەڕێژەیەكی زۆر بەرزبووەوە و هەر ئۆنسەیەك گەیشتە 3,448 دۆلار.
پێشڕەو محەمەد، شارەزای بازاڕە داراییەكان بە مەودا میدیای راگەیاند"ترسی بازرگانان لە كەمكردنەوەی سوودی بانكی لەلایەن بانكی ناوەندی ئەمەریكاوە یەكێكە لە هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ، چونكە چاوەڕێ دەكرێت لەمساڵدا بانكەكە ئەو كارە بكات".
وتیشی"بڕیارەكانی ترامپ بۆ سەپاندنی پێناسە گومركییەكان و درووستبوونی كێشە لە نێوان ئەو و دادگای باڵای تێهەڵچوونەوەی فیدراڵی ئەمەریكا بووەتە یەكێكیتر لە ترسەكانی بازرگانان و وایكردووە نرخی زێڕ بە ناجێگیری بمێنێتەوە و زیاتریش روو لە هەڵكشان بكات".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"بە گشتی ئێستا دۆخی جیهان لە زۆربەی رووەكانەوە ناجێگیرە و ئەوەش یەكێكیترە لە هۆكارەكان و تا بەو شێوەیەش بەردەوام بێت ئەگەری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی زێڕ ئەگەرێكی بەهێز دەبێت".
ئ پ
بیروڕا



