عیراقی

هێزەکانی ئەمەریکا لە عیراق دەکشێنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هێزەکانی ئەمەریکا لە عیراق دەکشێنەوە
مەودا میدیا-

ئامادەکارییەکانی هێزەکانی ئەمەریکا بۆ چۆڵکردنی تەواوەتی بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار بەردەوامە، وەک قۆناغی یەکەمیش 26 بارهەڵگر لە چەک و کەرەستەی سەربازیی لە ئەنبار کشانەوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی عیراق بە کەناڵی ئەلسۆمەرییەی راگەیاندووە "وەک قۆناغی یەکەم ئەمەریکا 20 بارهەڵگری بەرەو ئوردن و چوار بارهەڵگ بە ئاراستەی هەولێر و دوو بارهەڵگریش بە ئاراستەی بەسرە جوڵەیان پێکراوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئەمنی نێوان بەغدا-واشنتۆنە و بەپێی رێککەوتنەکەش دەبێت ئەمەریکا هێزەکانی تاوەکو ساڵی 2026 لە عیراق بکشێنێتەوە.".

ب ح

Qaiwan
Qaiwan