عیراقی
پەرلەمانتارێکی عیراق: مالیکی باوکی خێر و بەرەکەتە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
پەرلەمانتارێکی عیراق ئاشکرایکرد هەوڵەکانی خۆیان بۆ گێڕانەوەی نوری مالیكی بۆ سەرۆك وەزیران دەخەنەگەڕ کە ئەم هەنگاوە نەک تەنها دەوڵەیئ یاسا بەڵکو خواستی خەڵکیشە.
عەلی موسەوی، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند "پۆستی سەرۆک وەزیران بۆ 200 ساڵی داهاتوو لە دەستی پێکهاتەی شیعەدا دەمێنێتەوە، وەرگرتنەوەی ئەو پۆستەش لە شیعە خەونی شەیتانە بە بەهەشتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هێزەکانی پێکهێنەری چوارچێوەی هەماهەنگی بە یەکگرتوویی دەمێننەوەو دوای هەڵبژاردنیش بەردەوام دەبێت، جا بە یەک لیست یان چەند لیستێک بچنە هەڵبژاردنەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "هەموو هەوڵەکانی خۆیان دەخەنەگەڕ بۆ گەڕانەوەی نوری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، چونکە هێشتا عیراقییەکان بە (باوكى خێرو بەرەكەت) ناوی دەهێنن".
ب ح

بیروڕا