ئابووری

دوو ملیۆن کیسە ئارد بۆ هاوڵاتییان دابین کراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو ملیۆن کیسە ئارد بۆ هاوڵاتییان دابین کراوە
مەودا میدیا-

کۆمپانیای گشتیی بۆ بەرهەمهێنانی دانەوێڵە، سەربە وەزارەتی بازرگانی عیراق ئاشکرایکرد، دوو ملیۆن کیسە ئاردی لە سەرتاسەری وڵات بۆ هاوڵاتییان دابینکردووە و بەسەر بریکارەکاندا دابەشی دەکەن.

کۆمپانیای گشتیی بۆ بەرهەمهێنانی دانەوێڵە رایگەیاند " چاودێری بریکار و کارگەکانیان کردووە و لە پارێزگاکانی بەغدا، دیالە، واست، میسان، موتەنە، بابل، نەجەف و دیوانیە. 111 سەرپێچیان تۆمارکردووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "تیمەکانی پشکنینی نانەواخانە و فڕنەکان (285) سەردانیان بۆ نانەواخانە و فڕنەکانی قەزاکانی پایتەخت ئەنجامداوە و (155) سەرپێچییان تۆمار کردووە و سەرپێچیکاران رووبەڕووی سزاکراونەتەوە".

ب ح

Qaiwan
Qaiwan