عیراقی
کاتژمێر 12ی ئەمشەو فۆرمی ئەلیکترۆنی خۆراک رادەگیرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی بازرگانی عیراق ئاشکرایکرد ژمارەی ئەو هاوڵاتییانەی كە لە ناوخۆی عیراقدا فۆرمی ئەلیكترۆنیی خۆراكیان پڕكردووەتەوە، گەیشتووەتە 37 ملیۆن كەس و پرۆسەکەش ئەمشەو رادەگیرێت.
محەمەد حەنوون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عیراق رایگەیاند "رێژەی بەشداریكردن لە هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە 85%، بەمشێوەیەیەک لە هەولێر 87%، سلێمانی 86%، دهۆك 82% و لە هەڵەبجە لە 89%ی دانیشتووان فۆڕمەکەیان پڕکردووەتوەو بەمەش كۆی ئەو كەسانەی زانیارییەكانیان لە هەرێم نوێكردووەتەوە چوار ملیۆن و 601 هەزار هاوڵاتیین".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "کاتژمێر 12ی ئەمشەو پرۆسەی خۆتۆمارکردن لە ئەپڵیکەیشنی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک رادەگیرێت و دەكرێت بە زیادكردنی فۆرمی خزمەتگوزاریی كە بریتین لە زیادكردنی منداڵ و تۆماری هاوسەرگیری و گواستنەوە و راستكردنەوەی ناوەکان".
ب ح

بیروڕا