ئابووری

زیادکردنی ناوی منداڵ پێوێستی بە هەژماری بانکییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیادکردنی ناوی منداڵ پێوێستی بە هەژماری بانکییە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێم ئاشکرایکرد تۆمارکردنی ناوی منداڵ و گواستنەوەی لە شارێکەوە بۆ شارێکی تر دەبێت بە پارە و پێویستە ئەو کەسە هەژماری بانکی تایبەت بەخۆی هەبێت.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم بە مەودا میدیای راگەیاند "لەمەودوا خۆتۆمارکردن لە ئەپڵیکەیشنی پسووڵەی خۆراک دەبێتە پارە و بۆ هەر سەر خیزانێکیش 25 هەزار دینار وەردەگیرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پرۆسەی تۆمارکردنی ناوی منداڵ و گواستنەوە و تەواوی پرۆسەکانی تر دەستپێدەکات، بەڵام پێویستە ئەو کەسە خاوەنی هەژماری بانکی تایبەت بەخۆی بێت، ئەگەر نا دەبێت لەلای بریکاری خۆراک پڕیباکەتەوە و بۆ هەر یەکێک لەم کارانە بڕێک پارە وەردەگیرێت".

ئەمە لە کاتێکدایە، نزیکەی هەشت هەزار بریکاری ئارد و خۆراک لە هەرێمی کوردستان هەیە و بەشەخۆراکی مانگانەی پێنج ملیۆن و 350هەزار کەس لە وەزارەتی بازرگانی عیراق وەردەگرن.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan