ئابووری

نرخی كاره‌بای موه‌لیده‌ بۆ مانگی ئاب دیاریكرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی كاره‌بای موه‌لیده‌ بۆ مانگی ئاب دیاریكرا
مەودا میدیا-

لیژنەی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان ئاشکرایکرد به‌پێی نرخی سووته‌مه‌نی له‌ بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێک کارەبای موەلیدە بۆ یه‌ك ئه‌مپێر (40) دینارە.

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند "نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له‌ ناوشاری سلێمانی بۆ مانگی ئاب له‌ نێوان (11,000) بۆ (12,000) دیناره‌، بەو پێیەى موەلیدەکان لە نێوان (275 بۆ 300) کاتژمێر کاریان کردووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەو گەڕەكانەی كە چوونەتە ناو پرۆژەی رووناكی و كۆتایی كارەبایان بۆ بە 24 كاتژمێری، پێویستە پارەی موەلیدەكانیان پاكتاو بكەن، چونكە چیتر موەلیدەكانیان كارناكەن".

ئەوەشی خستەڕوو "كۆی سەنتەری شاری سلێمانی چووەتە ناو چوارچێوەی پرۆژەی رووناكی كارەبایان بووە بە 24 كاتژمێری و 602 موەلید كوژاوەتەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan