کوردستانی
چەند درۆنێک لە ئاسمانی سلێمانی خرانەخوارەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەرەبەیانى ئەمڕۆ دووشەممە 2025/9/1، ژمارەیەک درۆن لە ئاسمانی سلێمانى خرانە خوارەوە و تاوەکو ئێستاش شوێنى هەڵدانى درۆنەکان دیار نییە.
سەرچاوەیەک لە دەزگاى ئاسایشى هەرێمى کوردستان رایگەیاند "بەمەبەستى ئاشکراکردنى ئەنجامدەران و دیاریکردنى شوێنى هەڵدانى درۆنەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە".
ئەمە لە کاتێکدایە، لە دوو مانگدا 52 هێرشى درۆنى کراونەتەسەر هەرێمى کوردستان و ناوچە دابڕێندراوەکان، ئامانجی بەشێکی زۆر لە هێرشەکانیش کێڵگە نەوتییەکان بووە و تاوەکو ئێستا هیچ کەس و لایەنێکیش بەرپرسیارێیەتی هێرشەکانی لە ئەستۆ نەگرتووە.
ب ح

بیروڕا