عیراقی

سه‌دان كاندید دورخراونه‌ته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


سه‌دان كاندید دورخراونه‌ته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

وته‌بێژى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عیراق رایگه‌یاند، سه‌دان كاندید به‌هۆى ئه‌وه‌ى مه‌رجه‌كانى كۆمسیۆنیان تێدا نه‌بووه‌ دورخراونه‌ته‌وه‌.

جومانه‌ غه‌لاى، وته‌بێژى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عیراق به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له‌ دواى ئه‌وه‌ى ده‌ستكرا به‌ پاكتاو و پێداچوونه‌وه‌ به‌ناوى كاندیده‌كان، به‌شێكى زۆر له‌ كاندیده‌كان مه‌رجه‌كانى كۆمسیۆنیان تێدانه‌بووه‌ به‌ هۆكارى جیاواز".

وتیشى "تائێستا 647 کاندید لە کێبڕکێی هەڵبژاردنەکان دوورخراونەتەوە و ئه‌وانه‌شى تانه‌یان داوه‌، ته‌نها سێ كاندید بوون و به‌ بڕیارى دادگا گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ناو لیستى كاندیدانى هه‌ڵبژاردن".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "چه‌ند رۆژێكى كه‌م ماوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى لایه‌نه‌كان شوێنى كاندیده‌ دورخراوه‌كان پڕبكه‌نه‌وه‌".

بڕیاره‌ رۆژى 11ى 11ى 2025، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عیراق به‌ڕێوه‌بچێت، هه‌رچه‌نده‌ هه‌ندێك لایه‌نى عیراقى و كه‌سایه‌تى پێیان وایه‌ هه‌ڵبژاردن ناكرێت و دواده‌خرێت.

ع
Qaiwan
Qaiwan