ئابووری
مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم کاتی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی راگەیاند.
مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت.
سبەی سێشەمە ( ٢/ئەیلولی /٢٠٢٥ ) هاوکات لەگەڵ دابەشکردنی موچەی وەزارەتی پەروەردە، موچەی مانگی حوزەیرانی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لەسەرتاسەری هەرێم دابەش دەکرێت، هاوکات ڕۆژی چوار شەممە لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا، مووچەی مانگی حوزەیرانی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت، کە تەمویلەکەیان لەسەر داهاتی ناوخۆ خەرج دەکرێت.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارای وئابوری
١/ئەیلولی/٢٠٢٥
ع
بیروڕا



