ئابووری

ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ى گرنگ له‌ سلێمانى جێبه‌جێ ده‌كرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ى گرنگ له‌ سلێمانى جێبه‌جێ ده‌كرێن

مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆى هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌ سنورى سلێمانى ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ى گرنگى ئاو له‌ جێبه‌جێكردندان و به‌هۆیه‌وه‌ كێشه‌ی سه‌دان هه‌زار هاوڵاتیی چاره‌سه‌ر ده‌بێت.

ئارى ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆى هه‌رێم به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له‌ سنورى سلێمانى سێ پرۆژه‌ى گرنگى ئاو له‌ جێبه‌جێكردندان و هه‌ندێكیان له‌ ته‌واوبووندان".

وتیشى "پرۆژه‌ى ئاوى ده‌ربه‌ندیخان سه‌دا 60ى كاره‌كانى ته‌واو بووه‌، پرۆژه‌ى ئاوى رانیه‌ له‌ سه‌دا 80ى كاره‌كانى ته‌واو بووه‌، پرۆژه‌ى ئاوى گۆپته‌په‌ - چه‌مچه‌ماڵ سه‌دا 12ى كاره‌كانى ته‌واو بووه‌".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "پرۆژه‌ى ئاوى ده‌ربه‌ندیخان بودجه‌كه‌ى 20 ملیۆن دۆلاره‌، ئاوى رانیه‌ 30 ملیار دیناره‌، ئاوى گۆپته‌په‌ 76 ملیۆن دۆلاره‌، به‌ ته‌واوبوونى ئه‌و پرۆژانه‌ كێشه‌ى سه‌دان هه‌زار كه‌س چاره‌سه‌ر ده‌بێت".

ع
Qaiwan
Qaiwan