ئابووری
نه‌وتى سپى ماڵان گرانبوو
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى وه‌زرى باران بارین، خواست له‌سه‌ر نه‌وتى سپى ماڵان زیادیكردووه و به‌هۆیه‌وه نرخه‌كه‌شى له بازاڕ گرانبووه.
كاروان عه‌زیز، نه‌وتفرۆش به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نه‌وتى سپى ماڵان له‌م كاته‌دا خواستى زۆرى له‌سه‌ره‌و خه‌ڵك ده‌زانێت له زستان گرانتر ده‌بێت بۆیه ئێستا ده‌یكڕێت".
وتیشى "سێ هه‌فته پێش ئێستا یه‌ك به‌رمیل نه‌وت تا به‌رده‌رگاى ماڵ 120 هه‌زار دیناربوو، ئێستا بووه به 130 هه‌زار دینار، ره‌نگه مانگى داهاتوو بۆ 140 تا 150 هه‌زار گرانتر بێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "زۆرى خواست له‌سه‌رى و نادیاریی له دابه‌شكردنى نه‌وتى حكومى وایكردووه، خه‌ڵك ئێستا نه‌وت بكرێت، خواسته‌كه‌ش هۆكارى گرانبوونى نه‌وته".
ساڵانه حكومه‌تى هه‌رێم به‌ناوى پاڵپشتى نه‌وتى سپى دابه‌شده‌كات كه بۆ یه‌ك به‌رمیل 104 هه‌زار دیناره، به‌ڵام حكومه‌تى به‌غدا به 60 هه‌زار دینار دابه‌شى ده‌كات.
ع
بیروڕا



