ئابووری

شەڕ و ململانێكان نرخی نەوت زیاتر بەرزدەكەنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەڕ و ململانێكان نرخی نەوت زیاتر بەرزدەكەنەوە

مەودا میدیا-
بەهۆی ئاڵۆزبوونی زیاتری شەڕی نێوان روسیا و ئۆكراینا و كەمی خستنەڕووی نەوت، نرخی نەوت زیاتر بەرزبووە و هەر بەرمیلێك 68 دۆلاری تێپەڕاند.

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی نەوتی برێنت 40 سەنت بەرزبووە و لە ئێستادا هەر بەرمیلێكی بە 68 دۆلار و 55 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت، هەروەها نرخی نەوتی سووكی تەكساسی ئەمریكاش زیاتر لە یەك دۆلار بەرزبووەوە و بە 65 دۆلار و شەش سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەپێی وتەی شارەزایان، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بە پلەی یەكەم بۆ تووندبوونەوەی شەڕی نێوان روسیا و ئۆكرانیا دەگەڕێتەوە بە تایبەت دوای لێدوانەكەی سەرەتای ئەم هەفتەیەی ڤۆلۆدومیر زیلینسكی، سەرۆكی ئۆكراینا كە وتی"پلانیان هەیە هێرشەكانیان بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەكانی روسیا تووندتر بكەنەوە".
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan