عیراقی

ئەمڕۆ سودانی بڕیارێكی یەكلاكەرەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ سودانی بڕیارێكی یەكلاكەرەوە دەدات


مەودا میدیا-
بڕیارە ئەمرۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق دواین بڕیار لەبارەی داهاتی نەوتی و نانەوتی هەرێمی كوردستانەوە بدات ئەگەر شاندەكان نەگەنە رێكەوتن. 

بەپێی زانیارییەكانی مەودا میدیا، ئەمڕۆ دوو شاندی حكومەتی هەرێم جارێكیتر سەردانی بەغدا دەكەنەوە بۆ گەیشتنەرێكەوتن لەسەر داهاتی نەوتی و نانەوتی. 

هەر بەپێی زانیارییەكان ئەگەر ئەمرۆ شاندی حكومەتی هەرێم و حكومەتی عیراق لەسەر ئەو پرسە نەگەنە رێكەوتن و راپۆرتی هاوبەش رادەستی سەرۆك وەزیرانی عیراق نەكەن، ئەوا سودانی بڕیاردەدات دۆسیەكە رەوانەی دادگای فیدراڵی یان ئەنجومەنی شورا بكات، بۆ ئەوەی بڕیاری كۆتایی بدەن و حكومەتی هەرێم پابەندبكرێت.  

هاوكات ئەگەر شاندەكان بگەنە رێكەوتن و رێكەوتنەكەش لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق پەسەند بكرێت، ئەوا كێشەی مووچە كۆتایی دێت و پێویست بە ناردنی بۆ دادگای فیدراڵی و ئەنجومەنی شورا ناكات. 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan