ئابووری
مووچه‌ى مانگى حه‌وت چى به‌سه‌ردێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
دواى ناردنى مووچه‌ى مانگى شه‌ش له لایه‌ن به‌غداوه، پرسى مووچه‌ى مانگى حه‌وت هاتووه‌ته ئاراوه و به‌غدا مه‌رجى هه‌یه بۆ ناردنى مووچه‌ى مانگى حه‌وت و ده‌بێت حكومه‌تى هه‌رێم جێبه‌جێى بكات.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه "ته‌یف سامى، وه‌زیرى دارایی عیراق لارى نییه له خه‌رجكردنى مووچه‌ى مانگى حه‌وتى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم، به‌ڵام له‌به‌رانبه‌ردا دوو مه‌رجى داناوه، ئه‌ویش هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ داهاتى ناوخۆ به‌ڵام به زیادكردنى هه‌ندێك داهاتى تر له چوارچێوه‌ى 120 ملیار دیناره‌كه".
دارا سێكانیانى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق له فراكسیۆنى یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "پێویسته به‌غداو هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كى هه‌میشه‌یی كێشه‌ى مووچه چاره‌سه‌ربكه‌ن و فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم نه‌كرێنه قوربانى".
وتیشى "ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر هه‌رێمه جێبه‌جێ بكرێت و ئه‌ركى خۆى جێبه‌جێ بكات، به‌غداش له‌به‌رانبه‌ردا مووچه بنێرێت و بیانو نه‌گرێت".
رۆژى رابردووتر محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق رایگه‌یاند "بێزاربووم له بابه‌تى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم و ده‌مه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كى هه‌میشه‌یی كێشه‌كه چاره‌سه‌ربكرێت".
ع
بیروڕا



