عیراقی
ئه‌مه‌ریكا هێزه‌كانى لە عیراق ناكشێنێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
بەرپرسێكی وه‌زاره‌تى بەرگریی ئەمه‌ریكا رایگەیاند، ئەمریكا پابەندە بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هاوبەشە عێراقییەكان، لە چوارچێوەی هاوكاری بەردەوام لەسەر ئاستی ئەمنیی و سەربازی.
میدیاكانى ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر زارى به‌رپرسێكى باڵاى وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌مه‌ریكا بڵاویكرده‌وه " لەسەر داوای حكومەتی عیراق هێزەكانمان لە عیراق دەهێڵینەوە".
باسى له‌وه‌شكردووه "هێزەكانی ئەمه‌ریكا بە هەماهەنگی و راوێژ لەگەڵ حكومەتی عیراق و ئەندامانی دیكەی هاوپەیمانی دژە داعش بڵاوەپێدەكەن".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له چه‌ند هه‌فته‌ى رابردوو پرسى كشانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له عیراق بابه‌تێكى گه‌رمى میدیاكان بوو.
ع
بیروڕا



