عیراقی
کۆمسیۆن دوا مۆڵەت دەداتە لایەنەکان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
کۆمسیۆنى باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانى عیراق لەبارەی وادەی کۆتاییهاتنی دانانى جێگرەوە بۆ کاندیدە دوورخراوەکان پەیامێکی ئاڕاستەی حزبەکان کرد.
کۆمسیۆنى سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند "سبەینێ دوا مۆڵەتە بۆ دانانى جێگرەوە بۆ کاندیدە دوورخراوەکان، لەدواى ئەو وادەیەوە رێگە نادرێت جێگرەوە بۆ کاندیدەکان دابنرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دەستەی کۆمسیاران لە دادوەری شارەزا و لێهاتوو پێکهاتوون، کە زۆر باش لە یاسای هەڵبژاردنەکان شارەزان، ئەو کاندیدانەشی دوورخراونەتەوە پێچەوانەى یاسا بەرکارەکانى کۆمسیۆنیان کردووە".
ئەمە لە کاتێکدایە، مانگی رابردوو کۆمسیۆن زیاتر لە 700 کاندیدی بەهۆکارى پەیوەندى بوون بە رژێمى بەعس و بڕوانامەى ساختە و چەند هۆکارێکى تر لە هەڵبژردن دوورخستەوە.
ب ح

بیروڕا