ئابووری
بیتکۆین دابەزینی گەورەی تۆمارکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، به‌هاى بیتكۆین، به‌هێزترین دراوی ئه‌لیكترۆنى، دابەزینی گەورەی تۆمارکرد بەراورد بە مانگی رابردوو.
نرخى یه‌ك بیتكۆین بۆ 109 هه‌زار دۆلار دابەزی، دوای ئەوەی مانگی رابردوو بەهای یەک بیتکۆین گەیشتە 124 هەزار دۆلاری ئەمەریکی.
ئەو بەرزبوونەوەیەی مانگی رابردوو، به‌رزترین ئاسته له مێژووى دراوه‌كه کە له ساڵى 2010 دروستكراوه، له ماوه‌ى چه‌ند مانگى رابردوو نرخى یه‌ك بیتكۆین بۆ 77 هه‌زار دۆلار دابه‌زى.
به‌پێى راى شاره‌زایان، به‌هاى بیتكۆین به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌رزبوونه‌وه و تا 140 هه‌زار دۆلار، واته 14 ده‌فته‌ر دۆلار به‌رزده‌بێته‌وه.
ع
بیروڕا



