ئابووری
به‌رهه‌مى ئه‌مساڵى هه‌نار سه‌رو یه‌ك ملیۆن ته‌ن ده‌بێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
جوتیارێكى نمونه‌یی رایگه‌یاند، به‌رهه‌مى ئه‌مساڵى هه‌نار له‌ڕووى باشى و رێژه‌وه زۆره و پێشبینى ملیۆن ته‌ن ده‌كه‌ین.
خه‌سره‌و جاف، جوتیارى نمونه‌یی به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌مساڵ سه‌ره‌تاكانى هه‌نار ده‌ركه‌وتووه و پێشبینى هه‌نارێكى باش ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر خودا نه‌خۆشییه‌ك نه‌نێرێت".
وتیشى "هه‌ندێ شوێن و خاوه‌ن باخ رووبه‌ڕووى نه‌خۆشى بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كى گشتیی به‌رهه‌مى ئه‌مساڵ زۆر باشه و هیچى له ساڵى پار و پێرار كه‌متر نییه هه‌رچه‌نده ئه‌مساڵ كه‌مبارانی بوو".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "له شاره‌زوور و هه‌ڵه‌بجه به‌رهه‌مێكى زۆر باشى هه‌نار هه‌یه ده‌توانین به‌شى عێراق و ده‌ره‌وه‌ش بنێرین، جگه له بڕێكى زۆر له پێویستى ناوخۆ، چاومان له‌وه‌یه سه‌رو یه‌ك ملیۆن ته‌ن هه‌نارمان هه‌بێت".
ع
بیروڕا



