ئابووری

داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا-

ماڵپەڕى شەفافییەت داهاتی هەفتەی رابردووى سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕینی بڵاوکردەوە

ماڵپەڕى شەفافییەت رایگەیاند "داهاتی هەفتەی رابردووى سلێمانى، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەرین حەوت ملیار و 227 ملیۆن و 843 هەزار و 200 دینار بووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لە 88٪ی داهاتی هەفتەی رابردووی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە بەشێوەی نەختینەیە و 12٪ی بەشێوەی چەک بووە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan