ئابووری
نرخی زێڕ دیسان ئاستێكی نوێی مێژوویی تۆماركرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
هێشتا رێژەی نوێی سوودی بانكی لەلایەن بانكی ناوەندی ئەمەریكاوە دیاری نەكراوە، كەچی نرخی زێڕ هەر بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و جارێكیتر ئاستێكی پێوانەیی تۆماركرد.
رۆژی هەینی نرخی هەر ئۆنسەیەك زێڕ گەیشتە 3,599 دۆلار كە ئەوەش ئاستێكی پێوانەیی نوێیە و بۆ یەكەمجارە لە مێژوودا ئەو نرخە بگات بەو ئاستە بەرزە.
پێشڕەو محەمەد، شارەزای بازاڕە داراییەكان بە مەودا میدیای راگەیاند"بازرگانان گومانی زۆریان لەوە هەیە كە بانكی ناوەندی ئەمەریكا رۆژی 17ی ئەم مانگە رێژەی سوودی بانكی كەم بكاتەوە بۆیە لەم رۆژانەدا هەر جارێك نرخی زێڕ زیاتر بەرزتر دەبێتەوە".
وتیشی"لەلایەكی تریشەوە بەهۆی ئەو داتایانەی رێژەی بێكاری كە بڵاوكراونەتەوە و بەرزبوونەوەیەكی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە، دیسان یەكێكی ترە لەو هۆكارانەی كە وایكرد زێڕ زیاتر بەرزببێتەوە".
ئ پ
بیروڕا



