ئابووری

سودانی: بەرهەمهێنانی نەوت زیاد دەکەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


سودانی: بەرهەمهێنانی نەوت زیاد دەکەین
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ  شەممە 2025/9/6، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی وزە لە بەغدا ئاشکرایکرد یەکێک لە ئامانجەکانی کابینەکەی بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتە.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند "بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت پێشوازی لە کۆمپانیا نەوتییەکان دەکەن، کە خواستی وەبەرهێنانیان هەیە لە کەرتی وزەی عیراق".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "کاراکردنەوەی هێڵى عیراق–سوریا (بانیاس) بۆ هەناردەکردنەوەى نەوت گفتوگۆیان دەستپێکردووە و هەناردەى نەوتى عیراق تاوەکو 120 ساڵى تر بەردەوام دەبێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan