ئابووری

داهاتی ناوخۆ تەوەری سەرەکی گفتوگۆکانە

مەودا میدیا - سلێمانی |


داهاتی ناوخۆ تەوەری سەرەکی گفتوگۆکانە
مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد سبەینێ و دووسبەی كۆبوونەوەكانی نێوان شاندی هەرێم و بەغدا لەبارەی داهاتی ناوخۆ دەستپێدەکاتەوە و پێشبینی دەکەن رێککەوتن.

شوان كەلاری، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی پارتی رایگەیاند "کۆبوونەوەكان لەنێوان شاندی هەرێم و بەغدا كۆتایی نەهاتووە و ئەم هەفتەیەش چەند كۆبوونەوەیەكی تر ئەنجام دەدەن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بۆچوونی هەردوولا سەبارەت بە یاسای كارگێڕیی دارایی دوور نین لەیەكتر و لەسەر زۆر خاڵیش نزیكن و بڕیارە سبەینێ و دووسبەی كۆبوونەوەكان دەستپێبكاتەوە و بگەنە چارەسەری كۆتایی".

ئەوەشی خستەڕوو "داهاتی ناوخۆی هەرێم تەوەری سەرەکی گفتوگۆكانە بەڵام داواكاریی كۆمپانیاكانی نەوتیش بەشێكە لە گفتوگۆكان و كۆمپانیاكان داوای گەرەنتی دەكەن كە ئەمەش تاوەكو ئێستا بەربەستە لەبەردەم دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan