ئابووری

سندوقی خانەنشینی هەڵوەشایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سندوقی خانەنشینی هەڵوەشایەوە
مەودا میدیا-

ئەمیندارێتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق ئاشکرایکرد بڕیاری تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەی پرۆژەی سندوقی خانەنشینی لەسەر داوای دەستەی خانەنشینی نیشتمانی دەرچووە بەهۆی نەبوونی رێنمایی تایبەت بە كاری دەستەکە.

ئەمیندارێتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق رایگەیاند "وەزارەتی دارایی پرۆژەی سیستمی ناوخۆیی پێكهاتەكانی دەستەی خانەنشینی نیشتمانی ئامادەكردووە و بەپێی رێنماییەکان سندوقی خانەشینی فەرمانبەرانی دەوڵەت یەكێكە لە پێكهاتەكانی دەستەكە، بۆیە پێویستە سیستمەكە هەڵبوەشێندرێتەوە تاوەکو رێنمایی تایبەت بە دەستەكە دەردەچێت".

ئەوەشی خستەڕوو "بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پڕۆژەی سندوقی خانەنشینی هیچ لێكەوتە و زیانێكی بۆ فەرمانبەران و خانەنشینان نابێت و هەموو شایستە داراییەكانیان پارێزراو دەبێت بەپێی یاسا".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan